گرنگ

باران بارین دەستپێدەكاتەوەو هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت

2025-04-08

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە، بە پێی پێشبینیەكان كەش و هەوای ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچر پچر، سبەینێش لە ناوچە سنووریەكان و شاخاویە بەرزەكان ئەگەری كەمێك نمە باران و هەورە تریشقە هەیە. بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ سێ شەممە كەش بە گشتی ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ تاوە بارانی پچر پچر و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، كاریگەری ئەم ناجێگیریە لە كەش سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێك سنووری پارێزگای هەولێر و لە شەودا دەگاتە سنووری ئیدارەی راپەرین. ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی چوار شەممە كەش لەكاتەكانی بەیانی تا نیوەرۆ بەشێك لە ناوچە سنووریەكان و شاخاوویە بەرزەكان ئەگەری كەمێك نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە دوای نیوەرۆ دووبارە كاریگەری ئەم ناجێگیریە لە كەشی ناوچەكەمان زیاد دەكات بە گشتی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێ كات لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color