لە شاری سلێمانی هەزار و ٤٠٠ پاس کار دەکەن و رۆژانەش ٣٥٠ هەزار هاوڵاتی بە پاس هاتووچۆ دەکەن. ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە بواری راگەیاند، هەزار و ٤٠٠ پاس لەناوشاری سلێمانی کار دەکەن، رۆژانەش ٣٥٠ هەزار هاوڵاتی لە سلێمانی بە پاس هاتووچۆ دەکەن، ئەوەش ژمارەیەکی "ترسناکە". ناوبراو روونیکردەوە، بۆیە ئەو ژمارەیە ترسناکە، چونکە دەبوایە ئەو ژمارەیە پێنج ئەوەندە بوایە، قەرەباڵغی ناوبازاڕ کەمتر دەبووەوە و خەڵک زیاتر پاسیان بۆ هاتووچۆ بەکاردەهێنا، ئەوەش هەم بۆ مەسرەف و بۆ ژینگەش پاکتر بوو. سەبارەت بەوەی ئەو هەزار و ٤٠٠ پاسە زۆر نییە، ئارام بابان وتی "لەو ژمارەیەش نیوەی زیادەیە، بەڵام چۆن قەناعەت بە خەڵک بکەین بە پاس هاتووچۆ بکەن، دەبێت پاسەکان تازە بن و سیستەمی ئینتەرنێت و گەرمکەرەوە و فێنککەرەوەیان تێدا بێت".