پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممەی دیاریکردووە بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. بەپێی کارنامەی پەرلەمانی عێراق. رۆژی دووشەممەی داهاتوو ١٤ی نیسان، دانیشتنی پەرلەمانی عێراقە و یەکێک لە بڕگەکانیش دەنگدانە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە. پێشتریش دووجار بڕگەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، بەڵام نیسابی یاسایی بۆ کۆنەبووەوە، پاشان فراکسیۆنە کوردییەکان بڕیاریان داوە تا ئەو بڕگەیە پەسەند نەکرێت، بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەن.