نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لە پرۆسەی ئاشتی کردووە. دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک @RTErdogan لە ئەنتالیا ئەنجام دا. جەختم لەسەر گرنگیی زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردەوە وەک ڕێگایەک بەرەو سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام. پێداگریم کرد کە دەبێت ئەم دەرفەتە مێژوویییە بقۆزرێتەوە و پێویستە پەکەکە بە ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بداتەوە. هەروەها گفتوگۆمان لەسەر کۆبوونەوەی دواییی سەرۆک ئەردۆغان لەگەڵ شاندی پارتی DEM و گرنگیی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆ و ئاشتی، کرد.