گرنگ

سودانی، بۆ بابەتی نەوت و غاز و هەڵبژاردن دێتە هەولێر

2025-04-12

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش کەمێکی دیکە دەگاتە شاری هەولێر و بڕیارە لەگەڵ هەر یەک لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کۆببێتەوە. محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن". وتیشی، بڕیارە کاتژمێر 11:00 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ، لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازی لێبکرێت. بەپێی زانیارییەکان، جگە لە بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵ یەکێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکانی سودانی و بارزانی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color