گرنگ

یەکێتی 90 کۆمیتە هەڵدەوەشێنێتەوە

2025-04-12

 

یەکێتی ژمارەی کۆمیتەکانی کەم دەکاتەوە و لە کۆی ۱٨۰ کۆمیتە تەنیا ٩٠ کۆمیتە دەهێڵێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی بڕیاریداوە لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانە حزبیەکانی ژمارەی کۆمیتەکانی ڕێکخستن بۆ نیوە کەم بکاتەوە. بەپێی زانیاریەکانی بوار، بڕیار دراوە ژمارەی کۆمیتەکانی ڕێکخستن لە ۱٨۰ کۆمیتەوە بۆ ٨۰ تا ۱۰۰ کۆمیتە کەم بکرێتەوە. کۆمیتەی ناحیە بچوکەکان دەخرێنە سەر کۆمیتەی ناحیە گەورەکان یان کۆمیتەی قەزاکان. لەناو شارەکان دوو یان سێ کۆمیتە تێکەڵ دەکرێن و دەبن بە کۆمیتەیەکی ڕێکخستن. بڕیارەکەی یەکێتی لەڕووی داراییەوە خەرجیەکی زۆری بارەگاکان و نەسرییە و کرێ بۆ یەکێتی دەگەڕێنێتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندنی تیمێکی یەکێتی بوونی ئەو ژمارە زۆرەی بارەگاو ئۆرگانی حزبی لە قۆناغی ئێستای هەرێم پێویست نیە و شێوازی تەقلیدی و بوونی بارەگای زۆر و شێوازی ڕێکخستنی حزبی لە ئێستادا کاریگەری نییە. بڕیارەکە لە دیداری یەکێتی پەسەند دەکرێت کە بەم نزیکانە ئەنجام دەدرێت و دواتر لیژنەیەک بڕیار لەسەر شێوازی تێکەڵ کردن و کەمکردنەوەی کۆمیتەکان دەدات کە هاوکات دەبێت لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی چەند مەڵبەندێکی یەکێتی لە قەزاکان و دەوروبەری پارێزگاکان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color