لە كۆنگرەی پارتی دەعوەی ئیسلامی نوری مالیكی جارێكی دیكە بە ئەمینداری گشتی حزبەكەی هەڵبژێردرایەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ناوبراو لەهەوڵدایە كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق كانید بكات. میدیا عێراقیەكان ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاویانكردەوە كە پارتی دەعوەی ئیسلامی لە 19 هەمین كۆنگرەی خۆیدا، (نوری مالیكی) وەك ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە. نوری مالیكی، جگە لەوەی ئەمینداری گشتی حزبیە دەعوەیە لە هەمان كاتیشدا سەرۆكی هاوپەیمانی دەولەتی یاسایە و بە نیازە بۆ خولی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید بكات.