گرنگ

سەبارەت بە دانانی باڵیۆزێك لەسەر پشكی د.بەرهەم ساڵح روونكردنەوە دەدرێت

2025-04-12

 

نووسینگەی راگەیاندنی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق رەتیدەكەنەوە كە هیچ كەسێك لەسەر پشكی د.بەرهەم ساڵح، كرابێتە باڵیۆزی عێراق لە دەرەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی د. بەرهەم ساڵح لە ڕونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (بوار) نێردراوە، ڕایگەیاندووە: سەبارەت بە لیستی پێشنیاركراو بۆ نوێنەرایەتی دەرەوەی عیراق، د بەرهەم ساڵح كەسی پێشنیاز نەكردوە بۆ باڵیۆز و داواشی لێكراوە كەس پێشنیاز بكات. ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق باڵیۆز و كونسوڵخانەی لە وڵاتانی جیهان هەیە (جگە لە ئیسرائیل) كاری دیپلۆماسی، فەرهەنگی و كلتوری دەكەن و باڵیۆز و كونسوڵگەری چوار ساڵ جارێك گۆڕانكاریان تیادا دەكرێت. دوێنێ بوار بڵاویكردەوە، كە لەسەر پشكی بەرهەم ساڵح، لینا عومەر وەك باڵیۆزی عێراق لە بولگاریا دیاریكراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color