گرنگ

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن

2025-04-12

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم داوا لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەكات بە بۆنەی یادكردنەوەی قوربانیانی ئەنفال، رۆژی 14/4 وانەی یەكەم تایبەت بكەن بەو پرسە. ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە كە تیایدا داوادەكات ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی ١٤ ی ٤ لە گشت ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی، پێش دەستپێكی وانەی یەكەم، مەراسیمی ساتێك وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجام بدرێت. ئاماژە بەوەشكراوە، كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن باس لەو تاوانانە بكەن كە بەرامبەر گەلەكەمان ئەنجام دراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color