گرنگ

وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: هێشتا زووە هەڵەبجە بكرێتە بازنەیەكی هەڵبژاردن

2025-04-15

 

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بۆ ئەوەی هەڵەبجە بكرێتە بازنەیەكی هەڵبژاردنی سەربەخۆ، پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەیە بۆ ئەو بابەتش هێشتا زووە. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە: بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی هەڵەبجە بكرێتە بازنەی هەڵبژاردن، هێشتا زووە چونكە سەرەتا پێویستە سەرۆك كۆمار یاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە واژۆ بكات و لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوببێتەوە و پاشان بە مەرسومی كۆماری پارێزگا نوێیەكە زیادبكرێت و سنوورە كارگێڕییەكەی دیاریبكرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ جێبەجێكردنی یاساكە، یەكە كارگێڕییەكان بۆ پارێزگاكا زیاد دەكرێن لەنێویشیاندا نووسینگەی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، تاوەكو كورسییەكانی پارێزگاكە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی دیاریبكرێن. ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكرا و هەڵەبجە بووە 19ـەمین پارێزگای عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color