ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا لە دیداری سلێمانی ئەوەی خستەڕوو کە تورکیا گەورەترین مەترسییە لەسەر ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان. ئیلهام ئەحمەد، باسی لە هاتنە کایەی ئاشتی لە سوریا و ئەگەری دروستبوونی هاوپەیمانێتی کورد و ئیسرائیل وتی: ئێمە بۆ بەرپابوونی ئاشتی لە ناوچەکانی دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری هەموو کارێک دەکەین.