ئەمڕۆ پێنجشەمە، بەپێی نوسراوی ژمارە (س/٤٩١) لە (١٧ی ٤ی ٢٠٢٥) ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداری کراوەتەوە کە ڕۆژی (٢٦ی ٤ی ٢٠٢٥) کۆنفرانسی گۆڕان لە سلێمانی گرێدەدرێت. نوسراوەکەی ئۆفیسی سلێمانی پشتی بەستوە بە نوسراوی ژمارە (ش.ح/خ لە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٥) فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوەکان و فەرمانی ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارە (م٣ الاستسنائی ١١) لە (٩ی ٤ی ٢٠٢٥).