بەتۆمەتی گەندەڵی لەگرێبەستێک و بەهەدەردانی سامانی گشتی سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ وەزیری پێشووتری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم دەردەچێت. لەسەر جوڵاندنی دۆسیەیەک لە دژی سەباح ئەحمەد ناسراو بەمامۆستا ئارام وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان لە کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێم لەلایەن دەستەی دەستپاکی هەرێم دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر وەزیری پێشووتری شەهیداندا سەپاندووە. بەهۆی ئامادە نەبوونی لەبەردەم دادگا مامۆستا ئارام بەغیابی حکوم دراوە و لە پڕۆسەی دادگای کردنەکە پارێزەری نەبووە و شوێنی نیشتەجێ بوونی بەنادیار لە دانراوە. دۆسیەکە کە دەستەی دەستپاکی ڕەوانەی دادگای کردووە تایبەتە بە مەراسیمی ساڵیادی هەڵەبجە کە بەڕێوە چوونی مەراسیمەکە دراوەتە کۆمپانیایەک بەناوی (سۆلوشن ئیڤێنت مانجمێنت ) بەبڕی یەک ملیۆن و ۷۰۰ هەزار دۆلار و بڕیار بووە کۆمپانیاکە بە سێ قۆناغ کار بۆ مەراسیمەکە بکات بەڵام یادەکە هاوشێوەی ساڵانی تر لە هەڵەبجە کراوەتەوە و کۆمپانیاکە چادرێکی گەورەی دەستکرد و مەنەسی مەراسیم و ستافێکی وێنەگرتنی هێناوە بۆ هەڵەبجە کە خەرجیەکەی لە چەند هەزار دۆلارێک تێنەپەڕیووە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، مامۆستا ئارام لە وڵاتی بەریتانیا دەژێت و ماوەی چەندین ساڵە نەگەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لەماوەی ساڵانی ۲۰۱۲ تا ناوەڕاستی ۲۰۱٤ وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان بووە. دەربارەی هۆکاری تێپەڕبوونی دادگایەکە و دۆسیەکە بە نهێنی پەیوەندی بە یەکێتی و حکومەتی هەرێمەوە هەبووەو حکومەتی هەرێم و یەکێتی نەیانویستووە گەندەڵی لەسەر هیچ بەرپرسێکی حکومەت بەتایبەت وەزیرەکان ساغ ببێتەوە کەوەزیر بۆ حزب بە پۆستی باڵا ئەژمار دەکرێت.