گرنگ

وردەكاری كۆبونەوەكەی عەلی باپیر و لاهور شێخ جەنگی

2025-04-24

 

هەر یەك لە عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ئەمرۆ لە شاری هەولێر لە بارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كۆبونەوە. بەپێی زانیارییەكان، ناوەرۆكی كۆبونەوەكەی سەرۆكی بەرەی گەل و كۆمەڵی دادگەری تایبەت بووە بە چۆنییەتی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق. بەپێی زانیارییەكان، لاهور شێخ جەنگی پێشنیاری دروستكردنی لیستێكی هاوبەشی كردووە لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری. ئەگەر لایەنەكانی دیكەش بگەن بە ڕێككەوتن ئەوا هەموو لایەنەكانی دیكەی ئۆپۆزیسیۆن بێنە نێو ئەم لیستە. بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری پێشوازی لە پێشنیارەكەی لاهور شێخ جەنگی كردووەو پێی وابووە هاوهەڵوێستی یا كاری هاوبەش لە نێوان لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن كارێكی پێویستە و بەباشی زانیوە هەردوولایان زیاتر لەو بارەوە گفتوگۆ بكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color