گرنگ

گۆڕانی هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر هەژماری من، کادیرانی یەکێتی ئیحراجکردووە

2025-04-26

 

گۆڕانی هەڵوێستی سەرۆکی یەکێتی بەرامبەر پرۆژەی هەژماری من کادیران و بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی ئیحراجکردووە. بافڵ تاڵەبانی لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوای لە فەرمانبەرانی هەرێم کرد کە بەشداری نەکەن لە پرۆژەی هەژماری من، چونکە ئەمە هەژماری مەسرور بارزانییە. دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی چەند جارێک لە بەردەم رۆژنامەنوسان ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو لە پرۆژەکە تێنەگەیشتووەو مەسرور بارزانی تیمەکەی ناردووەو پڕۆژەکەیان بۆ ڕوونکردووەتەوەو دەرکەوتووە ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی زۆر باشە. پێچەوانەبوونەوەی هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی لەبەرامبەر ئەو پرۆژەیە بەرپرسانی یەکێتی ئیحراجکردووەو پێیان وایە ئەم پاشکەشەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق یەکێتی باجی ئەو گۆڕانکارییە دەدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color