مەزڵوم عەبدی، لە کۆنفرانسی یەک هەڵوێستی کوردان لە قامشلۆ لەنێوان نوێنەری یەکێتی و پارتی دانیشتووە. لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری ٣٠٠ کەس کۆنفرانسی یەک هەڵوێستی کوردان دەستی بە کارەکانی کرد و لە کۆنفرانسەکەشدا مەزڵوم عەبدی بە جلی کوردییەوە لە نێوانی د. حەمید دەربەندی نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و ئەمین بابە شێخ سەرۆکی شاندی یەکێتی دەردەکەوێت.