گرنگ

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم شکستی هێنا

2025-04-27

 

دانوستانەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم شکستییان هێنا. کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئاپیکۆر) کە هەشت کۆمپانیای نەوت دەگرێتەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ۲۷ی نیسان بڵاوی کردەوە شکستهێنانی دوا هەوڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند. ئاپیکۆر ئاماژەی بەوەداوە کۆبونەوەی هەفتەی ڕابردوو کە ۲۰ی ئەم مانگە لە نێوان نوێنەرانی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەکە و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەغدا بەبێ ئەنجام کۆتایی هات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت. بەداخەوە لە کۆبوونەوەکە نەگەیشتینە رێککەوتن. لەکۆبونەوەکەدا بەغدا ڕەزامەندی لەسەر داواکاری ئاپیکۆر نەداوە لەسەر ڕێکەوتنی نوسراو لەبارەی گرێبەستەکان و شێوازی پێدانی پارە بەکۆمپانیاکان. ئاپیکۆر داوا لەبەغدا دەکات بەڕێکەوتنی نوسراو دان بە گرێبەستەکانیدا بنرێت و شێوازی پێدانی شایستەی دارایی کۆمپانیاکان دیاری بکرێت. پاکتاوی قەرزەکانی ڕابردوو بکرێت. مەرجەکانی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم لەو لایەنە ڕاوێژکارییە نێودەوڵەتیە ڕەچاو بکرێت کە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم دەخەمڵێنێت. دوای کۆبونەوەی ۲۰ی ئەم مانگە تا ئێستا ڕوون نیە کۆمپانیاکانی نەوت و بەغدا و هەولێر کەی جارێکی تر کۆدەبنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color