گرنگ

مەترسییەكانی دابەزینی نرخی نەوت ڕاگەیەندرا، مووچە گرفتی بۆ دروست دەبێت؟

2025-04-27

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر نرخی نەوت لە یاسای بودجەدا گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و بكرێتە 60 دۆلار، ئەو كات بودجە تەنیا بەشی مووچە دەكات د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر دەستكاریی نرخی بەرمیلێك نەوت لە یاسای بودجەدا بكرێت، تەواوی نێوەرۆكی یاساكە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت ئاماژەی بەوەشكرد، لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار دیاریكراوە، بەڵام ئێستا لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە نزیكەی 65 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەر بەرمیلێك نەوتی عێراقیش نزیكەی 5 دۆلار كەمتر لەو نرخە مامەڵەی پێوە دەكرێت. ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر لە یاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوت لە 70 دۆلارەوە بۆ 60 دۆلار كەم بكرێتەوە، ئەوا تەواوی پەیكەری یاسای بودجەی 2025 گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هاوكات كارێكی لەو جۆرە وا دەكات بودجە لە نزیكەی 100 تریلیۆن دینار بمێنێتەوە، ئەوكات پارەكە تەنیا بەشی مووچەی مووچەخۆران دەكات كە نزیكەی 89 تریلیۆن دیناری پێویستە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color