گرنگ

ژمارەی گیان لەدەستدان لە تەقینەوەكەی ئێران بۆ 25 كەس بەرز بوویەوە 800 كەسیش برینداربوون

2025-04-27

 

سەرۆكی دادپزیشكی هورمزگان دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوە 25 كەس گیانیان لە دەستداوە و 800 كەسیش بریندار بوون موجتەبا قارەمانی، سەرۆكی دادپزیشكی هورمزگان ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەكەی دوێنی تا ئێستا 25 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 10 كەسیان ناسراونەتەوە و دوویان ژنن، هاوكات نزیكەی 800 كەسیش لە ئەنجامی تەقینەوەكە بریندار بوون. موجتەبا قارەمانی، داوا لەو هاووڵاتییانە دەكات كەسێكیان بێسەروشوێنە، سەردانی دادپزیشكی بكەن بۆ یارمەتیدانیان لە ناسینەوەی تەرمەكان. دوینێ‌ لە بەندەر عەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەك روویدا، دوای تەقینەوەكە هەموو چالاكییەكانی بەندەرەكە راگیران و دەیان تیمی ئاگركوژینەوە و فریاكەوتن چوونە شوێنەكە، لێكۆڵینەوەكانیش بۆ زانینی هۆكاری تەقینەوەكە بەردەوامن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color