گرنگ

هۆكاری تەقینەوە گەورەكەی ئێران ئاشكرا بوو

2025-04-27

 
كۆمپانیای "ئامبری" بەڕیتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، ئەو تەقینەوەیەی كە لە بەندەری رەجایی لە شاری بەندەر عەباس لە باشوری ئێران روویدا، بەهۆی خراپ مامەڵەكردن بووە لەگەڵ بارێكی سوتەمەنی موشەكی بالیستی ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمپانیای "ئامبری" بەڕیتانی بۆ ئاسایشی دەریایی بلاویكردەوە، ئەو تەقینەوەیەی كە دوێنێ‌ لە بەندەری رەجایی لە شاری بەندەر عەباس روویدا، بەهۆی خراپ مامەڵەكردن بووە لەگەڵ بارێكی سوتەمەنی موشەكی بالیستی. هاوكات تەقینەوەكە لە كاتێكدا روویدا، كە ئێران و ئەمریكا خولی سێیەمی دانوستانەكانیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران ئەنجام دەدا،هاوكات بەندەری رەجایی دەكەوێتە شاری بەندەر عەباس، كە یەكێكە لە ناوچە گرنگە ئابوریەكانی ئێران و زیاتر لە یەك لەسەر سێی بازرگانی دەریایی وڵات تیایدا مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەپێی ئامارێكی نوێی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران، بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری عەباس كە بە گەورەترین بەندەری بازرگانی ئێران دادەنرێت، 25 كەس گیانیان لەدەستداوە و 800 كەسیش برینداربوون.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color