بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات،ئەمساڵ لە بەنداوی دەربەندیخان نزیكەی لە%62 لە بەنداوی دوكان نزیكەی لە%50 ولە دهۆكیش لە%80 ئاوی گلدراوەی ساڵی ڕابردوومان هەیە. ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو بڕەكەمەی باران ئەمساڵ لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی باری، نەتوانراوە ئاوێكی زۆر لە بەنداوەكان گل بدرێتەوە، بەكۆی گشتیی سێ ملیار و 600 مەتر سێجا ئاو لە گشت بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان هەیە لە هەرێمی كوردستان 22 بەنداو ئاوی تێدا كۆ كراوەتەوە، هەندێكیان ئەمساڵ سەرڕێژ بوون و هەندێكی دیكەشیان ئاوێكی باشیان تێدا كۆ كراوەتەوە، ئەمساڵ تووشی گرفتی كەمئاوی نابین. ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕاستە ئەمساڵ وشكەساڵ بوو، بەڵام خۆشبەختانە بە دوای تەڕەساڵێكدا هات كە توانیمان ئاوێكی باش لە بەنداوەكانی خۆمان كۆ بكەینەوە و بەنداوەكانمان بەشی هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەی كە پشتییان بە بەنداوەكان بەستووە، ئاوی پێویستییان تێداییە و هیچ مەترسییەكی كەمیی ئاوی خواردنەوە و پێویستییە سەرەكییەكان نییە بۆ هاوین و پایزی ئەمساڵ بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمساڵ لە بەنداوی دەربەندیخان نزیكەی سەدا 62ـی ئاوی گلدراوەی پارمان هەیە، لە بەنداوی دوكان نزیكەی سەدا 50، دهۆكیش سەدا 80، بەكۆی گشتیی سێ ملیار و 600 مەتر سێجا ئاو لە گشت بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان هەیە. چونكە بەنداوە بچووكەكانیش نزیكە 100 مەتر سێجا ئاویان تێدایە، هاوكات بڕی ئاوی بەردراوەی ساڵی ڕابردوو لە بەنداوەكانی سەر ڕووباری دیجلە لە توركیا، لە چركەیەكدا هەزار مەتر سێجا بووە، ئەمساڵ تەنیا 200 مەتر سێجایە لە چركەیەكدا.