گرنگ

وەزارەتی پلاندانانی عێراقنەخشەی پارێزگای هەڵەبجەی بڵاوکردەوە

2025-04-27

 

بەپێی نەخشەیەک کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق پەسەندی کردوە، سنوری پارێزگای هەڵەبجەی وەک (١٩)یەمین پارێزگای عێراق کە رۆژی ١٤ / ٤ /٢٠٢٥ پەرلەمانی عێراق یاساکەی پەسەندکرد دیاری کراوە. کاروان یاروەیس،ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بڵاویکردەوە، بەپێی نەخشەکە سنوری پارێزگاکە ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوەو قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە. ئاماژەی بەوەشکردووە،سنوری دەرەوەی پارێزگاکە هەموو بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیەو لەناوخۆش هاوسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەیە. ئەوپەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەخشتەکەدا هێشتا خورماڵ وەک ناحیە ناوی هاتوە هەرچەندە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کراوە بە قەزا. نەخشەکە لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراق د. محەمەد تەمیم و بەرێوەبەرایەتی و بەشە پەیوەندارەکانی وەزارەتەکەوە ئیمزا کراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color