گرنگ

بەرپرسێكی كۆمیسیۆن: هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی نوێ تۆمار نەكراوە بۆ هەڵبژاردن

2025-04-28

 

سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامن لە تۆماركردنی ناوی لیستی و هاوپەیمانییە سیاسییەكان، بەڵام هێشتا هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی نوێ تۆمار نەكراوە. عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: كۆمسیۆن بەردەوامە لە پڕۆسەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ژمارەی هاوپەیمانییە تۆماركراوەكانی پێشتر ٦٤ هاوپەیمانی بوو، بەڵام هێشتا هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی نوێ تۆمار نەكراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمسیۆن چاوەڕێی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان دەكات، بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، ڕەنگە هەندێك هاوپەیمانی گۆڕانكاری بەسەردا بێت، لە ڕێگەی پەیوەستبوونی لایەنە نوێییەكان یان كشانەوەی لایەنی دیكە، ئەمەش پێویستی بە نوێكردنەوەی داتاكانیان هەیە لەگەڵ بەشی كاروباری حزبی كۆمسیۆن. ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئەو لایەنانەی ڕێگەپێدراون بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا ٣١٤ لایەنە، كۆمسیۆن درێژترین ماوەی دیاریكردووە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ئەوەش بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ سەرجەم هاووڵاتیان بۆ نوێكردنەوەی داتاكانیان. بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكان

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color