گرنگ

بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ داوای پۆستی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

2025-04-28

 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی تیمی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بەسەرپەرستی خۆی و مەسرور بارزانی داوای پۆستی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش دەکات. بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تیمی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە پاکێجی دووەمی داواکارییەکانیاندا کە دابەشکردنی وەزارەتە سیادییەکانی حکومەتی هەرێمن، یەکێتی داوای پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش دەکات. بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی دەیەوێت هاوسەنگی لە دابەشکاری پۆستی وەزارەتە سیادییەکان هەبێت و لە کۆی شەش وەزارەتی سیادی دەیەوێت سێ وەزارەت وەربگرێت. بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتە سیادییەکان بەم شێوەیە دەست نیشانکراون: راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان، دارایی، پلاندانان و پێشمەرگە. بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی دەیەوێت وەزارەتە سیادییەکان بەم شێوەیە دابەش بکرێن. ئەگەر پۆستی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لای پارتی بێت ئەوا دەبێت وەزارەتی ناوخۆ بدرێت بە یەکێتی. یاخود بە پێچەوانەوە. ئەگەر وەزارەتی دارایی بدرێت بە پارتی ئەوا دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بدرێت بە یەکێتی. یاخود بە پێچەوانەوە. ئەگەر وەزارەتی پلاندانان بدرێت بە پارتی ئەوا دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بدرێت بە یەکێتی، یاخود بە پێچەوانەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color