لەدوو كۆبوونەوەی جیادا و لەیەك كاتدا، هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و سەلاحەدین بەهادین لە شاری سلێمانی و هاوكات مەسروبارزانی و بافل تاڵەبانی لە دووكان لە كۆبوونەوەدان. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، كۆبوونەوەكەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل لەگەڵ سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە نیگەرانییەكانی هەردوولا دەكرێت لەبارەی درەنگ كەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و هەروەها كارانەكردنی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان. هەرچی كۆبوونەوەكەی نێوان مەسروبارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتییە تایبەت بە گفتوگۆكردن لەبارەی دابەشكردنی پۆستە باڵاكان لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا، بەڵام پێناچێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا هەردوولا بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر دابەشكردنی پۆستە باڵا و سیادییەكان. لە 20/10/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا یەك جار كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سوێندنخواردنی پەرلەمانتاران بەڕێوەچووە، هاوكات تا ئێستاش نەتواندراوە یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەیی نوێ بگەنەڕێككەوتن، لەكاتێكدا زۆرینەی لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان ڕەتیدەكەنەوە بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكەن.