گرنگ

پەرلەمانتاران داوای ئۆتۆمبێلی جام ڕەش دەکەن

2025-04-28

 

بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان داوای رەزامەندی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن. بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمانی کوردستان لە ڕێی نوسراوی فەڕمییەوە داوای ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارانیان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کردووە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتاران و بۆ ئەم مەبەستە داوای ژمارەی ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارانیان کردوە تا نوسراوی فەڕمی بۆ هەر پەرلەمانتارێک بە جیا بکرێت. بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە پەرلەمانتاران ڕەتیان کردووەتەوە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ پەرلەمان بنێرن و ڕەتیدەکەنەوە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەش بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color