گرنگ

فڕۆكەیەكی پێشكەوتووی ئەمەریكا لەسەركەشتی خلیسكا وكەوتەناودەریا كە بەهاكەی 60 ملیۆن دۆلارە

2025-04-29

 

ئەمڕۆ سێشەممە هێزی دەریایی ئەمەریكا ڕایگەیاند، لە دەریای سوور، فڕۆكەیەكی جەنگی پێشكەوتوو بەهۆ خلیسكانەوە لەسەر كەشتی كەوتووتە ناو دەریای سوور كە بە بەهاكەی دەگاتە 60 ملیۆن دۆلار. هێزی دەریایی ئەمەریكا ئەوەیانبڵاوكردەوە كە فڕۆكەیەكی جەنگی لەجۆری (سوپەرهۆرنێتە ئێف 18)ی لەدەست داوە، بەجۆرێك فڕۆكە جەنگییەكە لەسەر كەشتی فڕۆكەهەڵگری( یو ئێس ئێس ترومان)، جێگیر كرابوو، بەڵام لە كاتی خستنە سەرڕێڕەوی فڕین، خلیسكاوە و كەوتۆتە نێو دەریاە سورەوە. ئاماژەیان بەوەشكردووە، كەس لە ڕووداوەكەدا گیانی لەدەستنەداوە، بەڵام دەریاوانێك بە سووكی بریندار بووە و لێكۆڵینەوەش لە هۆی كەوتنی فڕۆكەكە بەردەوامە، هاوكات فڕۆكەی سوپەر هۆرنیت ئێف 18، یەكێكە لە فڕۆكە پێشكەوتووەكانی هێزی ئاسمانیی ئەمەریكا و بەهاكەی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلارە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color