گرنگ

فواد حسێن: لە ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمەریكا، كارەسات لە ناوچەكە ڕوو دەدات

2025-04-29

 

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دا لەوەی ئەگەر دانوستانە دیپلۆماتییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران شكست بهێنن، ئەوە كارەسات لە ناوچەكە ڕوو دەدات. فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی 'شەرق' ڕایگەیاندووە: عێراق بەتەواوی پشتگیریی لە پرۆسەی دانوستانەكانی نێوان واشنتن و تاران دەكات، چونكە ئەگەر ڕێككەوتنی ئەمەریكا و ئێران بكرێت، ئەوە لەسەر حیسابی هیچ لایەنێكی دیكەی ناوچەكە نابێت. وەزیری دەرەوەی عێراق، هۆشداریشی دا لەوەی كە شكستی ئەو بژاردە دیپلۆماتییە لێكەوتەی كارەساتبار بۆ ناوچەكە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هاوكات بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، وای لە بەغدا كردووە بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەدا بگەڕێت بۆ هاوردەكردنی غاز، كە نزیكەی 33%ی كارەبای عێراق لە غازی ئێران دابین دەكرێت وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوونیشی كردەوە، دانوستانەكان لەگەڵ چەند وڵاتێك لە ئارادایە، لەوانە توركیا، ئوردن و وڵاتانی كەنداو، بۆ دابین كردنی پێداویستییەكانی كارەبا، لە گفتوگۆكانی واشنتن باسیان لە دۆخی سووریا كردووە، كە ئیدارەی ئەمریكا هەشت مەرجی بۆ ئیدارەی نوێی دیمەشق داناوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color