پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە هەموو ڕێكارەكانی ناردنی مووچە لەلایەن دارایی عێراقەوە تەواو بوون و تەنها ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەكە بدرێت شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، هەموو ڕێكارەكانی وردبینكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی كوردستان تەواو بوون و تەنیا ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەكە بدرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا هیچ كێشەیەك لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، كە گرفتی ڕەسیدی پارە هەیه و ئەویش بە ڕەزامەندیی سەرۆك وەزیران دەكرێت و داوا لە بانكی ناوەندی دەكرێت، تا تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت ئەندامەكەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە: بڕیاری خەرجكردنی مووچە دراوە و كێشەی نییە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ناردن و گواستنەوەی تەمویلە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و ڕێكارەكانیش تەواو دەكرێن و هیچ كێشەیەك نییە.