گرنگ

توشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتە هەرێمی كوردستان و یەكەم حاڵەت تۆماركرا

2025-05-02

 

دوای تۆماركردنی دەیان حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و گیان لەدەستدانی چەند توشبوویەك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم یەكەم حاڵەتی توشبوونی بەو نەخۆشییەی لەهەرێم ڕاگەیاند د.سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: دوای بەدواداچون و پشكنین بۆ نەخۆشێكی گومانلێكراو لەماوەی دو رۆژی رابردودا، ئەمڕۆ هەینی دوای دڵنیابونەوە و پشتڕاستكردنەوەی پشكنینەكان یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا. ئاماژەی بەوەشكردووە، توشبووەكە هاوڵاتیەكی شاری كۆیەیە و تەمەنی (42) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە، هاوكات لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت، ئەوەش یەكەم حاڵەتی توشبوونە بەونەخۆشییە لە هەرێمی كوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color