بڕیارە ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی لە شاری هەولێر كۆببنەوە. ئەوەش بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و كۆبوونەوەكە لە ئاستی مەكتەبی سیاسیی دەبێت لە دەزگای هەڵبژاردن. ئاماژەبەوەشكراوە، ئامانج لە كۆبوونەوەكە یەك لیستیی كوردە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو لایان پێشنیازی یەك لیستییان كردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.