بۆ چۆنیەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شاسوار عەبدولواحید داوای هاوپەیمانی لە محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات کردووە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە ماوەی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لە محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات کردووە بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان پێکەوە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، بۆیە ئێستا شاسوار عەبدولواحید چاوەڕێی وەڵامی محەمەدی حاجی مەحمودە. سەباەت بەوەی شاسوار عەبدولواحید داوای هاوپەیمانی لەهێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتیش کردووە، ئایا محەمەدی حاجی مەحمود لەگەڵ ئەو لایەنانەی دیکە دەچێتە هاوپەیمانی، ئەو سەرچاوەیە بێ ئەوەی رونیکردەوەی زیاتر بدات وتی "داوای شاسوار عەبدولواحید لە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی جیاوازە لە هاوپەیمانی شاسوار و کاکە حەمە".