گرنگ

سودانی داوای گەڕانەوەی بەپەلەی سەربازانی عێراق لە پاكستان دەكات

2025-05-10

 

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق داوا لە سەربازانی مەشقپێكراوی عێراق لە پاكستان دەكات بە پەلە بگەڕێنەوە عێراق، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنەكانی شەڕی ئەو ولاتە لەگەڵ هندستان. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، داوایەكی ئاراستەی گرووپی سەربازیی ڕاهێنراوی عێراق لە پاكستان كرد، بە زووترین كات بگەڕێنەوە. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەهۆی شەڕی نێوان هیندستان و پاكستانە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتیی ئەو عێراقییانە، وەزارەتی بەرگری عێراقیش ڕێوشوێنی پێویستی بۆ گەڕانەوەیان گرتووەتە بەر ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە پاكستان مەشق دەكەن، بریتین لە 500 ئەفسەر و پلەدار، سەر بە فەوجی دووی لیوای 66 ن لە فیرقەی هێزی تایبەتی دوو، كە ئێستا لە پاكستان بەگوێرەی ڕێككەوتنێكی مەشقی پێشوەختە مەشقیان پێ دەكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color