گرنگ

وردەكاری وەڵامی نەوەی نوێ‌ بۆ بەشداریكردنیان لە هاوپەیمانی دەنگە ناڕازییەكان

2025-05-11

 

وەڵامی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ لایەنە بەشدارەكانی كۆبونەوەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكی فراوانی دەنگە نارازییەكان نەوەی نوێ و بەشی زۆری لایەنەكان سەرباری ئەوەی دەزانن كە لە هەر هاوپەیمانێتیەكدا پێویستە دەنگی هاووڵاتیان سەنگ و قورسایی لایەنەكان دیاری بكات لە ناو ئەو هاوپەیمانێتیە، بەڵام سەرباری ئەو خاڵە و لەبەر پەرۆشی نەوەی نوێ بۆ درووستبونی هاوپەیمانێتیەكەو بەخشینی هیوایەكی زیاتر بە هاووڵاتییان و رزگاركردنی خەڵك لەم دۆخە خراپە. ئاماژە بەوەشكراوە، ئێمە وەك جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرباری ئەوەی سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكە و تەواوی سەرۆك لیستەكان بە مافی خۆمان دەزانین، بەڵام ئامادەین دەستبەرداری بەشێك لەو مافەی خۆمان بین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لەهەمان كاتدا هەر لایەنێك ئەگەر داوای دەستكەوتی حیزبی و پۆست و پلەیەك بكات زیاد لە حەق و مافی خۆی، ئەوا رەنگە سبەی وا لێك بدرێتەوە كە ئەو لایەنە زیاتر مەبەستیەتی هاوپەیمانێتیەكە سەر نەگرێت و زیاتر لە خەمی حیزبیدایە. هاوكات ئەگەر پێتان وایە نەوەی نوێ دەبێتە كێشە بۆ هاوپەیمانێتیەكە، ئەوا بەرێزتان هەمووتان دەتوانن پێكەوە هاوپەیمانێتیەكە دروست بكەن بە بێ نەوەی نوێ، ئێمەش لە دەرەوە پشتیوان و هاوكارتان دەبین ، نە بە دژی خۆمانتان دەزانین و نە بەنەیار، بەلكو وەك دۆست و هاوكار دەتانبینین بە واتایەكی تر، نەوەی نوێ نە مەرجی هەیە و نە مەرجی تەعجیزی و ئاستەمیش بە مافی كەس دەزانێت، بۆیە بفەرموون وەڵامی نەوەی نوێ لەسەر ئەو خاڵانەی كە لەكۆبوونەوەی ئێوارەی رۆژی شەممە 10/5/2025 لە لایەن لایەنە بەشداربووەكانەوە وروژێنران ئەمەیە. یەكەم: سەرۆكی هاوپەیمانیەكە كێیە؟ هەرچەندە زۆربەی لایەنەكان خۆیان ئاماژەیان داوە بەوەی كە سەرۆكی هاوپەیمانی مافی نەوەی نوێیە، بەڵام ئێمە لە پێناو سەرگرتنی هاوپەیمانێتیەكە و وەك رێزێك بۆ بەرێزتان ئەو مافە دەدەینە جەنابتان و پێمان باشە یان نەوەی نوێ بێت یاخود بەتێكڕای دەنگی ئەو لایەنانە بریاری لێ بدرێت كە بەشداری هاوپەیمانێتیەكە دەبن. دووەم: سەرۆكی لیستەكان لە شارەكان كێ دەبن؟ هەرچەندە بە پێی دەنگ دەبوو سەرۆكی هەموو لیستەكان لە هەموو پارێزگاكان بۆ نەوەی نوێ بوایە، بەڵام ئێمە دەستبەرداری هەندێكی دەبین بەم شێوەیە : (ناو هەرێم نەوەی نوێ دوو سەرۆك لیست، یەكگرتوو یەك سەرۆك لیست.. دەرەوەی هەرێم كۆمەڵ یەك سەرۆك لیست و یەكگرتوو یەك سەرۆك لیست . سێیەم: وتەبێژ و مخولی هاوپەیمانیەكە كێ دەبێ؟ پێمان باشە بەرێزێك لە كۆمەڵی دادگەری وتەبێژی هاوپەیمانێتییەكە بێت. وە مخەولی هاوپەیمانی: پێمان باشە بەڕێزێك لە یەكگرتووی ئیسلامی بێت. چوارەم: ئایا دەچینە ناو حكومەتی عێراقی یان نا؟ پێمان باشە هاوپەیمانێتیەكە بچێتە ناو حكومەتی عێراق ، بۆ ئەوەی تەواوی پشكی كورد بۆ دوو حزبی دەسەڵاتدار نەبێت، بەڵام بریاری كۆتایی لای كۆمەڵ و یەكگرتووە لەگەڵ نەوەی نوێ بە دەنگی هەر سێ لایەن پێكەوە، بەو پێیەی ئەو سێ لایەنە كورسی پەرلەمانی عێراقیان هەیە لە ئێستادا، لە داهاتووش هەر لایەنێكی تر رای دەبێت گەر كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا. وە ئەوان بریار دەدەن بەشداری حكومەت دەبین یاخود نا. پێنجەم: ئەو لایەنەی لەناو هاوپەیمانیەكە كورسی نەهێنا چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت؟ پێمان باشە پۆستی حكومی (وەكیل وەزیر، مدیر عام، بالوێز، پۆستی تریان بدرێتێ) شەشەم: ناوی هاوپەیمانیەكە چی دەبێت؟ بە دڵی لایەنەكان، نەوەی نوێ هیچ مەرجێكی نییە. حەوتەم: بڕیاردان لەناو هاوپەیمانیەكە چۆن دەبێ؟ بەزۆرینە یان بە تەوافوق؟ لە ئێستادا بە تەوافقی هەر سێ لایەنی نەوەی نوێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ، یەكی یەك دەنگیان هەیە، لە داهاتوو بە تەوافقی ئەو لایەنانەی كورسیان هەیە. هەشتەم: لەناوچە جێناكۆكەكان پێكەوە دەبین یان نا؟ بەڵێ پێكەوە دەبین. نۆیەم: ژمارەی كاندیدی هەر لایەنێك لەناو لیستەكاندا چۆن دەبێت؟ بە دڵی لایەنەكە بێت، ئێمە وەك نەوەی نوێ هیچ كێشەیەكمان نییە گەر لایەنێك كاندید كەم دابنێت یاخود زۆر. بەڵام چەندە كاندید زۆر بێ و دەنگ كۆبكاتەوە باشترە بۆ هاوپەیمانێتیەكە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color