گرنگ

هەموو شتێک دەربارەی کارگەی چیمەنتۆی دابین

2025-05-13

 

کارگەی چیمەنتۆی دابین کە ئەمڕۆ ۱۲ی ئایاری ۲۰۲٥ کرایەوەو بەر لە دوو ساڵ و لە ۲۲ی ٦ی ۲۰۲۳ بەردی بناغەی دانرا و یەکێکە لە کارگە گەورەکانی چیمەنتۆ لە عێراق.  کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین لەسەر ڕووبەری ٦٥۲ هەزار مەتر چوارگۆشە زەوی لەلایەن کۆمپانیای پاوەرچاینا دروستکراوە.   توانای بەرهەمهێنانی شەش هەزار و ۳۰۰ تۆن چیمەنتۆی هەیە لە هەر ڕۆژێکدا. کارگەکە دەکەوێتە ٤٥ کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەولێر و نزیک بەنداوی گۆمەسپان. لەگەڵ کارگەکە  وێستگەیەکی کارەبا دروستکراوە کە توانای بەرهەمهێنانی ٥۲ مێگاوات کارەبای هەیەو کارگەکە بۆ کارپێکردن پشت بە وێستگەی کارەبای خۆی دەبەستێت ئەمەش یەکەم جارە لە هەرێم کارگەیەک وێستگەی کارەبا بۆ خۆی دروست بکات و پشت بە تۆڕی نیشتیمانی نەبەستێت. هۆکاری هەڵبژاردنی شوێنی کارگەکە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بەردی چیمەنتۆ لە ناوچەکە کە بە بەردی لایمستۆن ناسراوە و لەدووری کەمتر لە یەك كیلۆمەتر لە شوێنی دروستكردنی كارگەكەوە بوونی هەیە. مەزندە دەکرێت بە نزیكەی ۱٥۰  ملیۆن تۆن لایمستۆن. كارگەكە دەتوانێت بۆ ماوەی ٥۰ تا ۷۰ ساڵ كار بكات. کۆمپانیای پاوەرچاینا شکێنەرێکی تایبەت بە ورد و خاش کردنی بەردی لایمستۆنی لە کارگەکە دروست کردووەو   توانای شکاندنی هەزار و ٤۰۰ تۆن بەردی  لە كاتژمێرێكدا هەیە. تێچووی بنیاتنانی کارگەکە و وێستگەی کارەباکەی ۲٨۰ ملیۆن دۆلارە و هەزار و ۲۰۰ هەلی کار دەڕەخسێنێت. چەند جۆرێکی جیاوازی چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە گەورەترین کارگەی چیمەنتۆی پارێزگای هەولێر. بەکەوتنەکاری کارگەی دابین ژمارەی کارگەکانی چیمەنتۆ لەهەرێم دەبێتە حەوت کارگە کە پێک دێن لە کارگەکانی ماس و بازیان و دەلتا و گاسن و تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی و کارگەکانی کارو دابین لەپارێزگای هەولێر و پێکەوە توانای بەرهەمهێنانی ٦۰ تا ٦٥ لەسەدی چیمەنتۆی عێراقیان هەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color