گرنگ

سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی وەستا حەسەنی کەبابچی دەرچوو

2025-05-13

 

دادگای سەربازی لە سلێمانی فەرمانی سێدارەی بۆ بکوژی وەستا حەسەنی  کەبابچی و کوڕەکەی دەرکرد. بکوژەکە مامۆستای مەشقی سەربازییە و کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیشە. وەستا حەسەنی کەبابچی کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە رووداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا و دواتریش کوڕەکەی کوژرا. هاوسەرەکەی دەڵێت، بنەماڵەی بکوژەکە پلەدارێکی سەربازیی یەکێتیە و هەڕەشەی کوشتنی سێ کوڕەکەی دیکەشی دەکات ئەگەر بە سوڵحی عەشایەری رازی نەبن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color