گرنگ

ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا كۆدەبێتەوە

2025-05-14

 

بڕیارە ئەمرۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت و تیایدا بڕیار لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بدرێت. بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر دوو تەوەر كۆدەبێتەوە كە تەوەری یەكەمیان بابەتی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری و گواستنەوەی پرۆژەی روناكییە بۆ سەر وەزارەتی كارەبا و تەوەری دووەمیش تایبەتە بە ئامادەكردنی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی. هەفتەی ڕابردوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی لەسەر پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری ناسراو بە پرۆژەی رووناكی بەڕێوەنەچوو، بەڵام لەچەند رۆژی ڕابردوو ئەو دوو حیزبە لەسەر ئەو پرۆژەیە گەیشتونەتە ڕێككەوتن و بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا و گواستنەوەی پرۆژەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی كارەبا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color