گرنگ

وردەکاری تەقە کردن لە تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی

2025-05-14

 

کاتژمێر ۱ و ٥۰ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێل تەقە لە تەکیەی کەسنەزانی لە شاری سلێمانی دەکەن و هەڵدێن. سەرچاوەیەک لە تەکیەی کەسنەزانی بەبواری ڕاگەیاند دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەر بەئاڕاستەی ناو شاری سلێمانی هاتوون و لە یەکتربڕی باخی بەختیاری لەبەردەم تەکیەی کەسنەزانی لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکەوە تەقە لە تەکیە دەکرێت و دەستبەجێ پاسەوانەکانی تەکییە وەڵام دەدەنەوە و ئۆتۆمبێلەکان بەئاڕاستەی ناو شاری سلێمانی هەڵهاتوون. سەرچاوەکەی تەکیەی کەسنەزانی ئەوەی ئاشکرا کرد ئۆتۆمبێلەکان لەکامێرای چاودێری دەرکەوتوون و دوو لاندکرۆزەری ڕەنگ سپین و دەزگا ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە و دۆزینەوەیان ئەستەم نییە، چونکە لەو شەقامە لە تاسلوجە تا ناو سەنتەری سلێمانی چەندین کامێرا هەن و ئاماژەی بەوەدا ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. تەقەکردن لە تەکیەی کەسنەزانی جاری یەکەم نییە و پێشتر بەهەمان شێوە ڕووبەڕووی تەقەکردن بووەتەوە. ڕوداوەکەی بەرە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە ئێوارەی هەینی ڕابردوو مەراسیمێکی گەورەی مەولود لە تەکیەی کەسنەزانی بە ئامادەبوونی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕابەری تەریقەت و هەزاران میوانی بیانی و عێراقی بەڕێوەچوو

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color