گرنگ

وتەبێژی كۆمیسیۆن: لەكۆی 338 حزب، تا ئەمڕۆ 106 حزب ناویان تۆماركردووە.

2025-05-14

 

وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەودەكات، لە كۆی 338 حیزب و 66 هاوپەیمانیی تۆماركراو لە كۆمیسیۆن، تا ئەمڕۆ 106 حیزب و حەوت هاوپەیمانی خواستیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەربڕیوە جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: لەكۆی 338 حزب كە پێشتر ناویان لە كۆمیسیۆن تۆماركراوە تا ئەمڕۆتەنها 66 حزب ناوی خۆیان بە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماركردووە، هاوكات لەكۆی 66 هاوپەیمانی كە پێشتر تۆماركراون، تەنها حەوت هاوپەیمانی تۆماركراونەتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی پشووشدا تۆماركردنی حیزب و هاوپەیمانییەكان بەردەوامە و تاوەكو 20ی ئەم مانگە دەرگەی خۆتۆماركردن كراوەیە، هاوكات بڕیارە لە 11/11/2025 پرسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەش عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە كراوەتە 18 بازنەی هەڵبژاردن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color