سەرۆك وەزیرانی عێرانی عێراق، هێرشی توند دەكاتە سەر میلیشیاكان و ڕایدەگەیەنێت كە دەبێت چەك تەنیا لە دەستی حكومەتدا بێت. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیمانەیەكی كەناڵی سكای نیوزی عەرەبیدا، پابەندی حکومەتەکەی بە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت دووپاكردەوەو ڕایگەیاند "هەر چەکێک بە هەر بیانوییەك لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان لە دەستی هەر كەسێك بێت مەترسیدارە بۆ سەر ئایندەی عێراق و ئێمە ئەوە ڕەتدەكەینەوە". لە بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی دان بە ئیسرائیل نراوە، بەڵام لە عێراقدا نەك دانی پێ نەنراوە، بەڵكو هەبوونی پەیوەندیش لەگەڵ ئەو وڵاتە یا هەر دامەزراوەیەكی ئەو وڵاتە لە ژێر هەر ناوێك بێت بەتاوان هەژمار دەكرێـت. محەمەد شیاع سودانی، لەم ڕوەوە سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەڵێـت "عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات. چونكە بابەتی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل، لە عێراق بە یاسا قەدەغەكراوەو بە تاوانناسێنراوە".