ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری نوێی سوریا لە دوای دیدارەكەی لەگەڵ دۆناڵد تڕامپ سەرۆكی ئەمریكا ئەوەی خستەڕوو كە كاروانی سوریای نوێ كەوتووەتەڕی. ئەحمەد شەرع، تاكید لەوە دەكاتەوە كە ئەوان بە هیچ شێوەیەك "ڕێگە بە دابەشبونی سوریا نادەن". ئەحمەد شەرع لە وتارێكدا كە بەبۆنەی هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریا لە لایەن ئەمریكاوە پێشكەشی كرد وتی "وڵاتەکەی جگە لە گۆڕەپانی ئاشتی هیچی تر نابێت و داهاتووی ئومێد بەخشی سوریا لە ئێستاوە دەستی پێکردووەو، ئەمڕۆ كاروانی سوریای نوێ كەوتەڕێ". لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، شەرع گوتی "رێگە نادەین سوریا دابەش ببێت، ئەم وڵاتە بۆ هەموو پێكهاتەكانێتی، خۆشحاڵی ئێمە تەنها هەڵگرتنی سزاکان نییە، بەڵکو لە یەکڕیزی گەلانی عەرەب و پاڵپشتیکردنیان بۆ ئێمە".