گرنگ

لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، مەسعود بارزانی هەڕەشەی توند لە بەغدا دەکات

2025-05-15

 

مەسعود بارزانی، لەبەردەم لاوان و قوتابیانی حیزبەکەی وتارێکی هەڕەشە ئامێزی پێشکەش کرد و دەڵێت چیتر لە بەغدای قبوڵ ناکەین. مەسعود بارزانی، لە وتارێکیدا لە کۆنگرەی لاوان و قوتابیانی حیزبەکەی ڕایگەیاند «میللەتی ئێمە لە برسان شۆڕشی نەکردووە تا بەس بۆ موچە سەری نزم بکات». بارزانی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گوتی «ئێمە سواڵکەر نین، تا چاوەڕێ بکەین هەی فڵان کەس ئیمزای کرد و هەی فڵان کەس ئیمزای نەکرد». بارزانی وتیشی «وایانلێکردووە هەموو خەباتی گەل کورد و ئەنفال و شەهیدەکانمان لە پێناو مووچە بووبێت، بەڵام ئەگەر کێشەی ئێمە مووچە بووایە ئەو دەوڵەتانەی پێشتر دەستی کوردیان ماچ دەکرد و مەمنونیش بوون، زۆریش بەداخەوە ئەمە بە چاو ساغی هەندێک لایەنی ناوەخۆ ئەنجام دەدرێت». بارزانی هەڕەشە لە بەغدا دەکات و دەڵێت «ئەگەر فیدڕاڵیەت نەماوە با بە سەراحەت پێمان بڵێن بڕوامان بە فیدڕاڵیەت نەماوە دەبێت حکومەتی مەرکەزی بێت ئەوکاتە ئەوەی قبوڵی دەکات ئەوەی تر بڕیاری خۆی دەدات. ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ هەرێم دەکرێت مامەڵەی فیدڕاڵی نییە».

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color