بوار، تایبەت
فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكەن، نرخی كارەبا 20 هێندەی پێشتر لەسەر هاووڵاتیان گرانكراوە، بۆیە ئەوەی حكومەتی هەرێم كردوویەتی بازرگانییە بەسەر میللەتەوە و رێگەنادەن ئەو كارەی بچێتەسەر.
ئەمڕۆ پێنج شەممە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەیان خستەڕوو، دژی گرانكردنی نرخی كارەباین و هەموو رێكارێكی یاسایی دژی دەگرینەبەر و رێگا نادەین گرانكردنی كارەبا لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە بچێتەسەر و لە پەرلەمان و شەقام فشار دەكەین.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، نرخی ئەو كارەبایەی دیاری كراوە نزیكەی 20 هێندە زیاترە لە پێشتر، بۆیە لەسەر ئەو بازرگانییەی حكومەتی هەرێم بێدەنگ نابین و هەڵوێستی دیكەمان دەبێت لەداهاتوودا.