گرنگ

لە كەلار بەناوی مایەپووچ بوونەوە دوو نوسینگەی دراو شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری هاووڵاتیان دەبەن

2025-05-19

 

لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دوو نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری هاوڵاتیانیان بردووە و دەڵێن مایەپوچ بووین بە گوێرەی زانیارییەكانی بوار، بەمەبەستی قازانج كردن و مامەڵەكردن بە پارەكانیانەوە، لەلایەن هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە، بڕی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار(650 )دەفتەر دۆلا ریان بردووە بۆ دوو نوسینگەی ئاڵووگۆڕی دراو، بەڵام نوسینگەكان پارەكەیان بردووە و دواتر وتوویانە مایەپوچ بوون ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە چونكە ئەو هاوڵاتیانەی پارەكانیان بردراوە سكاڵای یاساییان تۆمار نەكردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color