گرنگ

لەترسی هەڕەشەی سەدرییەکان، سودانی لە بڕیارێکی خۆی پاشگەزدەبێتەوە

2025-05-20

 

بەبڕیارێکی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تەواوی پارێزگاکان ڕووخاندنی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی زیادەڕۆ ڕاگیرا تا ئەو کاتەی شوێنی گونجاوی نیشتەجێبوون بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچە زیادەڕۆیانە دەستەبەر دەکرێت. بڕیارەکە رۆژی ۱۹ی ئایار، دەرچووەو تێیدا هاتووە ڕووخاندن و لابردنی ئەو زیادەڕۆیانە ڕادەگیرێن بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی مرۆیی. لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگاکانی باشوری عێراق، هەڵمەتی ڕوخاندنی خانووە زیادەڕۆکان دەستی پێکرد. بە هۆی بڕیارەکەوە لە پارێزگاکانی بەسرەو دیوانیە و میسان و زیقار و بابل ئاڵۆزی دروست بوو و سەدرییەکان لە سۆشیال میدیا هەڕەشەیان لە حکومەت کرد و ئەوەیان خستەڕوو لە دژی ئەو بڕیارە دەست دەکەن بە خۆپیشاندان. دوای هەڕەشەی سەدرییەکان، راستەوخۆ نوسینگەی سودانی لە ترسی ڕوونەدانی خۆپیشاندان و نەقۆستنەوەی لەلایەن سەدر و نەیارەکانی حکومەتەوە هەڵمەتەکەی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color