كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، لیژنەیەكی تایبەت بە دیاریكردنی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان پێكهێنرا و ئەمڕۆ دەستبەكار دەبن جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بواری راگەیاند: لیژنەیەك بۆ دیاریكردنی كارمەندانی سندووقی دەنگدان پێكهێنراوە، كە ئەركی سەرەتاییان دیاریكردنی ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانە، بۆ زانینی ژمارەی كارمەندانی پێویست بۆ سەر سندووقەكان. ئاماژەی بەوەشكرد، بە ئەگەری زۆرەوە لە پێشینە بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگەكانە، بەتایبەتی ئەوانەی دانەمەزراون، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەوە نەدراوە و لەمڕۆوە هەنگاوەكان دەستپێدەكەن.