گرنگ

ڕەوتێكی نوێی سیاسی لە سلێمانی رادەگەیێنرێت

2025-05-20

 

ڕەوتێكی نوێی سیاسی لە سلێمانی بەناوی( ڕەوتی داد و ئازادی) رادەگەیێنرێت و بەوتەی دامەزرێنەری رەوتەكەش مەبەست لە دامەزراندنی ئەو ڕەوتە بۆ وەڵامدەرەوەی ئەو پرسیارانەیە كە تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە. د. محەممەد ئەمین، دامەزرێنەری رەوتی داد و ئازادی،ڕایگەیاند: دامەزاراندنی رەوتەكەمان وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو پرسیارانەی وەڵام نەدراوەنەتەوە، لە بواری سیاسی و ئابووری و نیشتمانی، چونكە دوای رووخانی سەدام، بڕیار بوو پرسی كورد تاهەتایی لە عێراق چارەسەر بكرێت، بەڵام نەك هەر نەكرا، بەڵكو خراپتر بووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی خەڵكی كوردستانمان لەگەڵدایە، ئەوانەی دەنگ نادەن یان دەنگیان نەداوە، سیستمی سیاسییان بایكۆت كردووە، چاومان لەوەیە دەنگی هەموو ئەو كەسانە بەدەست بهێنین و ئامانجی ئێمەن، هاوكات هەموو ئەو كەسانەی دامەزرێنەرن و لەگەڵمان بەشدارن، كەسانی چالاك و دیاری هەرێمی كوردستان. دامەزرێنەری رەوتی داد و ئازادی ئەوەشی وتووە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی خۆمان رابگەیەنین و پەیڕەو و پرۆگرامێكمان ئامادە كردووە كە پێكدێت لە چوار هەزار وشە، ئامانجمان تێڕوانینێكی گشتگیرە بۆ بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد، دادگەر و نیشتمانێكی سەروەر و دامەزراوەیی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color