گرنگ

عەلی خامنەیی شكستهێنانی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمەریكای ڕاگەیاند

2025-05-20

 

رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بەوەدەكات، پێموانییە دانوستاندنەكان لەگەڵ ئەمریكا بگەنە ئەنجام، هاوكات رەتیشیدەكاتەوە ئێران دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم لەنێو خاكی خۆیدا ببێت. عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەكەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران ڕایگەیاند: پێموانییە دانوستاندنەكان لەگەڵ ئەمریكا بگەنە ئەنجام، چونكە لەسەردەمی شەهید رەئیسیدا دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ هەبوو، بەڵام بێ ئەنجام بوو. ئاماژەی بەوەشكردووە، دانوستاندنەكانی ئێستای نێوان تاران و واشنتۆن پێمانوانییە بگاتە ئەنجام و نازانین چی روودەدات بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین. ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی وتووە، حەز دەكەم هۆشدارییەك بدەم بە لایەنی ئەمریكی كە بەشداری ئەم دانوستاندنە ناڕاستەوخۆیانە دەكات، هەوڵ بدات قسەی بێمانا نەكات، ئەوەی كە بڵێن رێگە نادەین ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، زیادەڕۆییە، چونكە ئێران سیاسەت و رێبازی خۆی هەیە و چاوەڕێی كەس ناكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color