لە هەوڵێكی زانستی كە پێشتر مرۆڤایەتی كاری لەسەر نەكردووە و بە یەكێك لە داهێنانە زانستییە هەرە باڵاكان ئەژمار دەكرێت وەك وزەی جێگرەوە، وڵاتی چین ئاشكرایكرد كە سەركەوتوو بووە لە دروستكردنی خۆری دەستكرد كە پلەی گەرمییەكەی 100 ملیۆن سەنتیگرادە و پێنج هێندەی گەرمیی خۆریی ڕاستەقینەیە. میادیاكانی وڵاتی چین بڵاویانكردووەتەوە، تا ئێستا نزیكەی 840 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەم پرۆژە گەورە خەرج كردووە، ئامانج لێی بەرهەمهێنانی وزەی پاك و و بێسنوورە كە وەك وزەی ئەستێرەكانە، بەگوێرەی فیزیكزانی چینی سونگ یونتاو، ئەم دەستكەوتە بە هەنگاوێكی گرنگ دادەنرێت لە دروستكردنی دامەزراوەی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی ناوەكی. ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای ناوە سەرنجڕاكێشەكەی، خۆری دەستكرد ئەستێرەیەكی درەوشاوە نییە لە ئاسماندا، بەڵكو دامەزراوەیەكی گەورەی ناوكییە بۆ دروستكردنی خۆری دەستكرد، ئەركەكەی لاساییكردنەوەی ئەو كریارانەیە كە لەناو خۆردا ڕوو دەدەن. زانیانی ئەو بوارە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەو داهێنانە بە تێكەڵكردنی هایدرۆجین بۆ دروستكردنی هیلیۆم هاتووەتە ئاراوە، ئەو پرۆسەیەش بڕێكی زۆر وزە دەردەدات.