گرنگ

لە کەرکوک، تادێت بەرەی حەلبوسی فراوان دەبێت

2025-05-23

 

هەریەک لە محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و پەرلەمانتار موهەیمەن حەمدانی و شێخ مەیسەم حەمدانی سەرۆک هۆزی حەمدانی چوونە پاڵ حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی مەحەمەد حەلبوسی. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو محەمەد تەمیم کەسی دووەمی حزبەکەی حەلبوسی سەرقاڵی پێکهێنانی فراوانترین بەرە بوو بۆ حزبی تەقەدوم لە کەرکوک و لەگەڵ گروپی موهەیمەن حەمدانی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە پێکهاتوون لە زۆرینەی هۆزی حەمدانی کە یەکێکە لە سێ هۆزە گەورەکەی عەرەب لە کەرکوک و هۆزە بچوکە هاوپەیمانەکانیان و پۆستەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو قایمقامی دوبزیان هەیە. ئەم گروپە پێشتر لەگەڵ حزبی سیادە بوون بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، بەڵام لە دوای ڕێکەوتنی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک لە حزبی سیادە دوور کەوتنەوەو وەک سەربەخۆ مامەڵەیان دەکرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color